گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چۆن باسی ڕووداوەکە دەکات

شیرین ئەمین: پەرلەمانتارانی پارتی هێرشیانکردە سەرم ’’بۆکس و قژ ڕاکێشان’’

2021.10.26 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
شیرین ئەمین: پەرلەمانتارانی پارتی هێرشیانکردە سەرم ’’بۆکس و قژ ڕاکێشان’’

ناس کورد- 

شیرین ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە دانیشتنی پەرلەماندا پەرلەمانتارانی پارتی هێرشیانکردووەتەسەری، دەشڵێت، "ئەگەر ڕێگەیان لێنەگرتنایە و بە بۆکس و قژ ڕاکێشان ڕووبەڕووم دەبوونەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیرین ئەمین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە دانیشتنی پەرلەماندا وەک خاڵێکی پەیڕەوی ڕەخنەم لە سەرۆکی پەرلەمان گرت کە پێشووتر وتی، دەسەڵاتێکی موزەیەف و زۆرینەی ساختە هەیە، منیش ویستم بڵێم سەرۆکی پەرلەمان چۆن ڕێگە بە خۆت دەدەی سەرۆکایەتی ئەو زۆرینەیەکی موزەیەف بکەیت، ئەوەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان پەکی بخرێت و ئەم دۆخە دروست بێت." 

 

وتیشی، "لەوکاتەدا پەرلەمانتارانی پارتی هێرشیانکردە سەرم و ئەگەر هاوڕێیانی دیکە ڕێگەیان لێنەگرتنایە وەک پیشەی خۆیان بە بۆک و قژ ڕاکێشان ڕووبەڕووبمان دەبوونەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دامەزراوەی پەرلەمان گەورەترین مەترسییە بۆسەر ئێمە و دەنگدەرانمان، چونکە ئەگەر ڕۆژێک لەسەر یەکێتی قسە بکەین، پەرلەمانتارانی یەکێتی پەلامارمان دەدەن و ئەگەر قسەش لەسەر پارتی بکەین ئەوا پەرلەمانتارانی پارتی پەلامارمان دەدەن." 

 

شیرین ئەمین باسی لەوەشکرد، "قسەی ئێمە ئەوەیە کە نابێت پەرلەمانی کوردستان نەتوانێت لێپرسینەوە لە وەزیرێک بکات، یاخود هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر داواکاری وانەبێژان و مامۆستایان و هاووڵاتیان."