کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- زانا ئه‌مریكییه‌كان هۆشداری ئەوە ده‌ده‌ن، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌سته‌مه بتوانرێت به تەنها لەڕێگه‌ى به‌كارهێنانى ده‌رمانى كیمیاییه‌وه سیسركه سووره‌كان له‌ناو ببرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى توانای به‌رگریان له‌دژى ده‌رمانه‌كان زیادى كردوه. . به‌گوێره‌ى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆى بۆردۆ له‌ویلایه‌تى ئهندیاناى ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، نەوەیەکى نوێى سیسركه‌كان، كه سیسركه ئهڵمانیهكهى پێده‌وترێت، له‌به‌رامبه‌ر ده‌رمانه كیمیاییه‌كان كه پێشتر له‌دژیان به‌كارده‌هێنران و سودى هه‌بوو، به‌رگرییان په‌یدا کردووە و به‌وه‌ش ده‌بێته مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ چونكه جۆره به‌كتریایه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى پێست و ته‌نگه نه‌فه‌سى (ڕه‌بوو) زیاتر ده‌كه‌ن. . له‌و باره‌یه‌وه، مایكڵ شارف كه سه‌رپه‌رشتى توێژینه‌وه‌كه‌ى كردوه و ئهنجامدانهكهشى شەش مانگى پێچووه، ده‌ڵێت "له‌پێشتردا ئه‌و مه‌ترسیه‌ى ئەو جۆرە سیسركانه ئاشكرا نه‌كراوه". . توێژه‌ره‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، گه‌شه‌سه‌ندنى تواناى به‌رگرى له‌لاى ئه‌و جۆرە سیسركانه واده‌كات، له‌ئاینده‌دا كۆنترۆڵكردنى مه‌ترسیه‌كانى ئه‌و به‌ڵایه ته‌نها له‌ڕێگه‌ى ده‌رمانى قڕكه‌رى كیمیاییه‌وه ئاسته‌م بێت. . هه‌ر بەگوێرەى وته‌كانى مایكڵ شارف، ئه‌و كاره‌یان له‌تاقیگه‌دا ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتووه چه‌ند جۆرێك له‌و سیسركانه ده‌توانن خۆیان له‌ده‌رمانه كیمیاییه‌كان ڕزگار بكه‌ن ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى تواناى به‌رگریان له‌دژى ده‌رمانه‌كان هه‌یه. .