گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’پەیوەندی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و نەخۆشی ئایدز’’ ڤیدیۆیەک سڕدرایەوە

2021.10.26 - 11:36
App store icon Play store icon Play store icon
’’پەیوەندی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و نەخۆشی ئایدز’’ ڤیدیۆیەک سڕدرایەوە

 

ناس کورد- 

لەدوای فەیسبوک و ئینستاگرام پێگەی یوتیوبیش ڤیدیۆیەکی سەرۆکی بەڕازیلی بە هۆکاری دژبوون لەگەڵ بنەما تەندروستییەکاندا سڕییەوە و هەژمارەکەی بۆماوەی هەفتەیەک ڕاگرت، لە ڤیدیۆکەدا سەرۆکی بەڕازیل باس لەوە دەکات، ڤاکسینەکانی کۆرۆنا پەیوەندییان بە توشبوون بە نەخۆشی ئایدزەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا یوتیوب ڕایگەیاند، "ڤیدیۆیەکی جەیر بۆڵسۆنارۆی سەرۆکی بەڕازیلمان سڕییەوە و هەژمارەکەیمان بۆ هەفتەیەک ڕاگرت ئەوەش بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاریی پزیشکیی هەڵە، بەوەی کە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکە کەم ناکەنەوە و دەبنەهۆی توشبوون بە نەخۆشی دیکەش." 

 

لە ڤیدیۆکەدا کە سەرۆکی بەڕازیل بە ڕاستەوخۆ قسە دەکات، ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی فەرمیی حکومەتی بەڕیتانیا ئەو کەسانەی بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتراون زۆر خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەکرێت گەشە بە نەخۆشی ئایدز دەدەن. 

 

لەدوای قسەکانی بۆڵسۆنارۆ، بەڕیتانیا لەڕێگەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێسدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە. 

 

لەلایەک دیکەشەوە، کۆمەڵەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕازیل لە ڕوونکردنەوەیەکدا جەختی لەوەکردەوە، هیچ پەیوەندییەک نییە لەنێوان ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و گەشەکردنی بە نەخۆشی ئایدز. 

 

پێشتریش هەر بەهۆیەوە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام ئەو ڤیدیۆیەی سەرۆکی بەڕازیلیان سڕییەوە.