گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سزا دەدرێن’’

وەزارەتی کارەبا: هەرکەسێک زیان بە کارەبا و پێوەری زیرەک بگەیەنێت سزا دەدرێت

2021.10.26 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا: هەرکەسێک زیان بە کارەبا و پێوەری زیرەک بگەیەنێت سزا دەدرێت

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبای هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات کە هەرکەسێک زیان بە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و پێوەری زیرەک بگەیەنێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و تەواوی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرەكانیش دەکەوێتە ئەستۆیان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، "پێوەری زیرەك لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بۆ کۆنترۆڵ و باشترکردنی دۆخی کارەبا دانراوە و گەورەترین خزمەت بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە داخەوە لەهەندێك پەیجەكانی سۆشیال میدیا پروپاگەندەی دوور لە راستی بڵاودەكرێتەوە، لە هەندێ شوێنیش رێگە لە تیمەکانی کۆمپانیای بەستنی پێوەر دەگیرێت و زیان بە سندووقەكانی كارەبا دەگەیەنرێت کە بەهۆیەوە کێشە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاووڵاتییان دروست دەبێت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تەواویی ئەو کەسانە گرتووەتە بەر کە زیان بە خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن و ئاستەنگ لە بەردەم گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دروست دەكەن و تەواوی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرەكانیش دەکەوێتە ئەستۆیان."