گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

باوکێک لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا

2021.10.26 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
باوکێک لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا

ناس کورد-

لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق، گەنجێک لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکاندا باوکی خۆی سوتاند و کوشتی، دواتریش پۆلیس گەنجەکەی دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی زیقار بە "ناس"ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو گەنجێک بە مەستی لەگەڵ باوکیدا بووەتە دەمەقاڵێی و بەهۆیەوە بەنزینی بە باوکیدا کردووە و ئاگری تێبەرداوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی سووتانی بەشێکی زۆری جەستەی دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە باوکەکە گیانی لەدەستداوە. 

 

بەوتەی سەرچاوەکە، تۆمەتبارەکە لەدوای ڕووداوەکە هەڵهاتووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان دەستگیرییان کردووە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە دەکرێت.