گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەسەر دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.10.26 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، قۆناغ بە قۆناغ دابەشکردنی نەوت دەگاتە ناو شارەکانیش و هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێدەدرێت، دەشڵێت، قەیرانی بەنزین دروست نابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردووە بەردەوام دەبێت." 

 

وتیشی، "دابەشکردنی نەوتەکە قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و لەدوای ناوچە شاخاوی و ساردەکان دەگاتە ناوچەکانی دیکە و ناوشارەکانیش." 

 

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێککەوتنی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق هەیە و ئەوەیە کە گرنگە ئەوەیە ئەمسال هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێدەدرێت، هیوادارانیش پرۆسەکە خێراتر بکرێت و زووتر بگاتە ناو شارەکان." 

 

هاوکات سەبارەت بە بەنزین، ئومێد خۆشناو باسی لەوەکرد، "دڵنیایی دەدەین کە قەیرانی بەنزین نابێت و نرخەکەشی بەپێی ئەو پلانەی دانراوە دادەبەزێت."