ناس کورد-
تەیموری ئەنفال کە یەکێکە لە تاقانەکانی ڕزگاربووەکانی ئەنفال ڕایگەیاند، پشکنینی کردووە دەرکەوتووە ژەهرخوارد کراوە و بارودۆخی باش نیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا تەیموری ئەنفال (سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " بەداخەوە بە ئامانج کراوین و سەردانی پزیشکم کرد لە نەخۆشخانە و پشکنینی ژەرهریان بۆ ئەنجامدام، دەرکەوت پشکنینەکەم پۆزەتیڤە و ژەهرخوارد کراوم."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەو هۆیەشەوە زۆربەی دانەکانم شکاون، هەتا ئێستا کاریگەری ئەو ژەهرە بەجەستمەوە دیارە و بارودۆخم باش نیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبم، زۆربەی جاریش کە شتێک دەخۆم لەگەڵیدا لەتێک لە دانەکانم دەشکێن."
تەیمور کە لە وڵاتی ئەمەریکا دەژی هەندێک جار دەگەڕێتەوە هەرێم دەشڵێت، " کاریکەری خراپی بەسەر مێشک و سەرمدا هێناوە هەندێک جار کە ڕێدەکەم سەرم دەسوڕێت و دەکەوم هەر لەبەر ئەو هۆکارانەش بوو سەردانی پزیشکم کرد."