ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەشاری شەقامی پشتێنەیی کەرکوک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوودا لە نزیک پردی کۆبانی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری bmw و کیایەکی بارهەڵگر ڕوویدا و لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێکی bmw و سەرنشینێکی بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەستدا و شۆفرەکەش برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەوی bmw بووە کە لە ئەنجامدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ستونێکی ڕووناکیدا و دواتر چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە کیا بارهەڵگرەکەدا.