گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نەوەی نوێ: غەدرمان لێکراوە

بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنەکەی پەرلەمانتارێکی یەكێتی سوێندی یاسایی خوارد

2019.03.12 - 11:44
بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنەکەی پەرلەمانتارێکی یەكێتی سوێندی یاسایی خوارد

 

ناس کورد-

بە بێ ئامادەبوونی  فراکسیۆنی یەکێتی دەنگ بە دەستبەکاربوونی پەرلەمانتارێکی یەکیتی و دوو ئەندامی لە لیژنەی یاسایی درا، فرکسیۆنی نەوەی نوێش بێبەشکردنیان لە لیژنەی دارایی پەرلەمان بە غەدر وەسف دەکات.

 

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و بە پێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، ڕاهی ڕەهبەر لە جیی قوباد تاڵەبانی سوێندی یاسایی خوارد و دوو ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیش ناویان خویندرایەوە بۆ بوون بە ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان.

 

بەڵام سویند خواردنی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی و دیاری کردنی دوو ئەندامیان لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانم بە بێ ئامادە بوونی خودی فراکسیۆنەکە بوو، وە دەنگی لەسەر دراو دوو ئەندامەکەی یەکیتی بۆ لیژنەی یاسایی 65 دەنگی هێنا.

 

د.کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا، لە بارەی بێبەشکردنی فراکسیۆنەکەیان لە چەند لیژنەیەکدا وتی: "لە دابەشکاری لیژنەکاندا غەدری گەورەکراوە، بێبەشکردنی گەورەترین فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی لە پەرلەماندا لە لیژنەی دارایی، بۆ 'دیزە بە دەرخۆنە'کردنی کەیسەکانی گەندەڵیە".

 

چاوەڕواندەکرێت دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی دیاریکردنی بەرکەوتەی فراکسیۆنەکان گرژی و ئاڵۆزی بە دوای خۆیدا بێنێ.