گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاریی

بارێک هەڵوژەی ئەفغانستان لە دەروازەی باشماخ گەڕێنرایەوە

2021.10.25 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
بارێک هەڵوژەی ئەفغانستان لە دەروازەی باشماخ گەڕێنرایەوە

ناس کورد-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم دوو به‌رهه‌می كشتوكاڵیی ئەفغانی و تورکی کە له‌ كه‌ره‌نتیه‌كانی ده‌رنه‌چوون گەڕاندەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (25ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی فیزیایی بۆ دوو باری به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاورده‌كراو كرا له‌ تاقیگه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كانی ‌مه‌رزی باشماخ، ده‌ركه‌وت ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ شیاوی خواردن نییە، له‌ ڕێگای لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی کە لێوه‌ی هاورده‌كرابوو."

 


ڕوونیکردەوە، "باری یه‌كه‌م كه‌ هه‌ڵوژه‌ی ووشكی پێ بوو بڕه‌كه‌ی (24 ) ته‌ن بوو له‌وڵاتی ئه‌فغانستان هاورده‌كرابوو، هه‌روه‌ها باری دووه‌م كه‌ به‌رهه‌می لاله‌نگی هاورده‌كردبوو بڕه‌كه‌ی (24.700) ته‌ن بوو كه‌ له‌ وڵاتی توركیاوه‌ هاورده‌كرابوو."


باسی لەوەشکردووە کە "ڕۆژانه‌ له‌ مه‌رزه‌كانی كوردستان فه‌رمانبه‌رانی كه‌ره‌نتینه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌رده‌وام له‌ئه‌ركدان بۆ پارێزگاری تەندروستی و سەلامەتی و دابین کردنی ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیانی خۆمان و رێگری دەکەن لە هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێكی نه‌شیاو بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان."

No photo description available.May be an image of foodMay be an image of fruitMay be an image of fruitMay be an image of fruit and indoorMay be an image of fruit and indoor