ناس کورد-
سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران دەدات و دەڵێت، ئەوە "بە مانای مانەوەی یەک مانگە لە ئێران."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا "ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كاته‌وه كه به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان حكومه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراق، هاوڵاتیانی عێراقی ده‌توانن له به‌رواری 25ی تشرینی دووه‌می 2021ی زاینیه‌وه، ته‌نها به هه‌ڵگرتنی پاسپۆرتی باوه‌ڕپێكراو و ماوهبهسهرنهچووی عێراقی و به ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان ده‌توانن له سنوره ئاسمانیه‌كانه‌وه بچنه‌ناو خاكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه."
دەشڵێت، "شایانی باسه ئه‌و مۆره‌ی كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی سنوره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه ده‌درێت به مانای مانه‌وه‌ی یه‌ك مانگه له ئێران و هیچ پێویستیه‌كی له وه‌رگرتنی ڤیزا نییه."
ئەمڕۆ ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، ئێستا هاوڵاتیانی ئێرانی و عێراقی دەتوانن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بەبێ ڤیزا سەردانی یەکتر بکەن.
مەسجیدی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (25ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "بە هاوڵاتیانی بەڕێزی عێراقی دەڵێین کە ئەمڕۆ دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و بە پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی دروستی پزیشکی لەڕیگەی ئاسمانەوە بەرەو ئێران گەشت بکەن."
بە پێچەوانەشەوە، وەک مەسجیدی دەڵێت، "هاوڵاتیانی ئێرانیش دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزای و بە بوونی پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی پزیشکی سەردانی عێراق بکەن."