گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تیمێکى پۆلیس لە زێى بچوک بەرازێکى تۆپیویان دەرهێنا

2019.07.04 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
تیمێکى پۆلیس لە زێى بچوک بەرازێکى تۆپیویان دەرهێنا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، راگەیەندراوێکى لەبارەى دەرهێنانى بەرازێکى تۆپیو لە زێى بچوک لەلایەن تیمێکیان، بڵاوکردەوە. . لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، ئاماژە بەوە کراوە "پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی فرياكه‌وتنی پشده‌ر له‌ بوونی ئاژه‌ڵێكی تۆپیو له‌ جۆری ( به‌راز) له‌ قه‌راخ زێی بچوك ئاگاداركران، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست و لاشه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یان له‌ ڕووباره‌كه‌ ده‌رهێنا". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لاشەى بەرازەکە له‌ شوێنی دور  ژێر خاك كراوە تا نه‌بێته‌ هۆی پیسبوونی ئاوه‌كه. . ‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری قه‌ڵادزێ له‌ زێی بچوكه‌وه‌ دابین ده‌كرێت و تۆپینی ئه‌و جۆره‌ ئاژه‌ڵانه‌ش له‌ قه‌راخ زێی بچوك كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌بێت. .