گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شاندێکى باڵاى سەربازى عێراق دەگاتە هەرێم

2021.10.25 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکى باڵاى سەربازى عێراق دەگاتە هەرێم

ناس کورد-

 

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، بڕیاره‌ سبه‌ینێ شاندێکى باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بگاته‌ هه‌رێم و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئامانج لەسەردانى شاندەکە بۆ تاوتوێكردنی دواین هه‌نگاوه‌ كرده‌ییه‌كانی پێكهێنان و ئه‌رك بینینی هه‌ردوو لیوای هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه‌.

 

لاى خۆیەوە، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وتى "دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌لێكتێگه‌یشتنی هه‌مووانه‌ و ده‌بێ ئاراسته‌ی  كاری هێزه‌كان له‌عیراق و هه‌رێم بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه‌ و تێكشكاندنی تیرۆریستان بێت".

 

لەبارەى پرسی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند "به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانان له‌ ئاراسته‌ی كاری چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دی هاتووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین".