گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە شەش مانگدا 62 دۆستی هەبووە’’

هەواڵگریی ئیسپانیا ناچاربوون هۆرمۆنی سستكردنی حەزی سێكسی بدەن بە پاشا

2021.10.25 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵگریی ئیسپانیا ناچاربوون هۆرمۆنی سستكردنی حەزی سێكسی بدەن بە پاشا

ناس كورد-
دەزگای هەواڵگریی ئیسپانیا ناچاربوون هۆرمۆنی سستكردنی حەزی سێكسی بە دزییەوە بدەن بە پادشای پێشووی ئیسپانیا خوان كارلۆس چونكە ئالودەبوونی بە سێكس مەترسی بوو لەسەر دەوڵەت، ئەمەش بەگوێرەی لێدوانی خۆسییە مانۆیل كە بەناوبانگترین فەرماندەی پۆلیسە لە ئیسپانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی "زە تايمز" ی بەریتانی كە "ناس كورد" دیویەتی (25ی تشرینی یەكەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو، ئالودەبوونی خوان کارلۆسی 83 ساڵ کە لە ساڵی 1975ەوە تاوەکو 2014 پادشای ئیسپانیا بوو بە سێكس یەكێك لە كێشە گەورەكانی وڵات بووە لە سەردەمێكدا، ئەمەش دەزگای هەواڵگریی وڵاتەكەی ناچاركردووە (CNI) هۆرمۆنی ژنانە و دابەزاندنی حەزی سێكسی و سستكردنی تەستوستیرۆنی پێ بدەن.


پێشتر ئەمادیۆ مارتینیزی، مێژوونوسی سەربازیی ئیسپانی باسی لەوە كردووە كە كارلۆس لەگەڵ پێنج هەزار ژندا خەوتووە تەنانەت پاش هاوسەرگیری لەگەڵ شاژنە سۆفیا.


نوسەرەكە ئەوەی خستوەتەڕوو پادشا جاری واهەبووە لە لەماوەی شەش مانگدا 62 كەپڵ و خۆشەویستی مێینەی هەبووە لەنێوان 1976 - 1994 لەگەڵ 2154 ژندا سێكسی كردووە.


بەڵام ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئیسپانی لێدوانی فەرماندەكەی پۆلیس ڕەت دەكەنەوە.