گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ناوچە کێشە لەسەرەکان’’

2021.10.25 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
’’پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ناوچە کێشە لەسەرەکان’’

ناس کورد- 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی دەستبەکاربوونی لیوا ھاوبەشەکان بۆ ناوچە کوردستانییەکان تەواو بوون و تەنھا ھەندێک وردەکاریی ماوە. دەشڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەرکردوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت (دووشەممە  25ی تشرینی یەکەمی 2021) بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، "دوای دروستکردنی چوار ژووری ھاوبەش بۆ ناوچە کوردستانییەکان، بڕیار درا کە دوو لیوای ھاوبەشیش دروست بکرێن لە پێشمەرگە و سوپای عێراق و سەرۆک وەزیرانیش فەرمانی دەستبەکاربوونی ئەو دوو لیوایەی دەرکردووە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بڕیار بوو پێش ھەڵبژاردن دەستبەکار بن، بەڵام بەھۆی ھەڵبژاردنەوە دواخرا، چونکە لیواکان ئامادەن و بەسەر ناوچە کوردستانییەکاندا دابەش دەکرێن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارە کۆبوونەوەیەک لە نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەدا بەڕێوە بچێت و ئەو وردەکاریانەی ماون، تەواو بکرێن و دەستبەکار بن، چونکە ئەو ھێزانە بۆ ئەو ناوچانە زۆر پێویستن و دەتوانن ئارامی بۆ ئەو ناوچانە بگێڕنەوە، لەبەر ئەوەی ھێزی نیزامین و دەتوانن ئەو ناوچانە بپارێزن".