گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆکایەتى کۆمار هەڵوێستى خۆى لەبارەى گەورەترین کوتلە و پێکهێنانى حکومەت ئاشکراکرد

2021.10.25 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى کۆمار هەڵوێستى خۆى لەبارەى گەورەترین کوتلە و پێکهێنانى حکومەت ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانى پێکهێنانى گەورەترین کوتلەیە تا بۆ پێکهێنانى حکومەت رابسپێردرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەنیف شەمەرى راوێژکارى یاسایی سەرۆکایەتى کۆمار ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، بەپێی دەستور سەرۆک کۆمار کاندیدى گەورەترین کوتلە رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومەت، سەرۆکایەتى کۆمار لەئێستادا چاوەڕوانى پێکهێنانى گەورەترین کوتلەیە.

 

وتیشى ئەگەر ئەو کوتلەیە پێکهێنرا کاندیدەکەى رادەسپێردرێت بۆ سەرۆکایەتى وەزیران و سەرۆک کۆمار پابەندە بەراسپاردنى.

  

لەبارەى یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکانەوە، شەمەرى باسى لەوەکرد، لەئێستادا هیچ هەموارێکى نوێی یاساکە لەئارادا نییە، یاساکە ساڵى 2019 هەموارکراوە و ئەوەش کۆتا گۆڕانکاریی بووە تێیدا.

 

باسى لەوەشکرد، چاوەڕواندەکرێت لەخولى نوێى پەرلەماندا یاساکە هەمواربکرێت.