گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارى لیژنەى کۆرۆنا لەبارەى خوێندن و قەدەغەى هاتوچۆ ئاشکراکرا

2021.10.25 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارى لیژنەى کۆرۆنا لەبارەى خوێندن و قەدەغەى هاتوچۆ ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لەسەر بنەماى راپۆرتى وەزارەتى تەندروستى بڕیار لەسەر دۆخى نوێی کۆرۆنا دەدات، بەڵام بڕیار لەسەر داخستنى قوتابخانە و قەدەغەى هاتوچۆ نادرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ دووشەممە لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەهەولێر وتى "هەرێم لەشەپۆلى چوارەمى کۆرۆنادایە و بەپێی هەڵسەنگاندنى تەندروستى دۆخەکە مەترسیدارە و بەرەو خراپتر دەڕوات".

 

وتیشى "کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا بەردەوامە بۆ بڕیاردانى پێویست، بەڵام بەهیچ جۆرێک خوێندن ناوەستێت و قەدەغەى هاتوچۆ نابێت و رەچاوى دۆخى کاسبکاران دەکرێت، بەڵام رێکارەکان توند دەکرێنەوە".