گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشوهەوای سبەینێ؛ ئەگەری باران و بەفربارین لە دوو پارێزگا

2021.10.25 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوای سبەینێ؛ ئەگەری باران و بەفربارین لە دوو پارێزگا

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، سبەینێ سێشەممە کەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و ئەگەری بارانبارینێکی کەم و بارینی بەفر لە ناوچە شآخاوییەکان هەیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕاگەیاند، "سبەینێ سێشەممە لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای رەش لەسەر ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی کەم لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و دھۆکدا و بارینی بەفرێکی کەم لە لوتکەی چیا بەرزەکاندا، هەروەها پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکاندا بە رێژەی دوو تا سێ پلە نزمتردەبێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٤ پلە ، ھەولێر ٢٦ پلە ، دھۆک ٢٤ پلە ، ھەڵەبجە ٢٤ پلە ، کەرکوک ٢٨ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٢٩ بۆ ٣٠ پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٢٣ بۆ ٢٥ پلە دەبێت، هەروەها خێرای با ئاسای ئەبێت بەخێرای ١٠-١٥ کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە." 

 

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of outdoors and text