گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى هەرێم: بەنزینى 500 دینارى لە باج و گومرگ دەبەخشرێت

2021.10.24 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: بەنزینى 500 دینارى لە باج و گومرگ دەبەخشرێت

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەماوەیەکى کورتدا نرخى بەنزین جێگیر دەکرێت و دادەبەزێت، هەر بازرگان و کەسێکیش بیەوێت بەنزینى 500 دینارى هاوردە بکات و بەو نرخە بیفرشێت لە باج و گومرگ دەبەخشرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل ئەمڕۆ یەکشەممە لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى سەرۆکى حکومەت وتى "لەماوەیەکى زۆر کورتدا نرخى بەنزین جێگیر دەکرێت، هەندێ شت هەیە لەدەرەوەى ئیرادەى حکومەتە وەک بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەسەر ئاستى جیهان".

 

وتیشى "لەچوارچێوەى پلانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەهەوڵدین بەنزین بەنرخێکى جێگیر بدرێت بە شۆفێران".

 

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، پاڵپشتى هەر بازرگانێک دەکەن کە بەنزین هاوردە بکات و بە 500 دینار بیفرۆشێت، لە گومرگ و باجیش دەبەخشرێت.