ناس کورد-
وەزارەتى پەروەردە رایگەیاند، لابردنى چەند بابەتێک لەپەروەردەى ئیسلامى "هیچ بنەمایەکى نییە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان و چاپەمەنییەکان لە وەزارەتى پەروەردە ئەمڕۆ یەکشەممە لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی جێگای بایه‌خی ئەوانە و ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسیان ده‌کرێت کە گوایە لابراون له پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بوونیان هه‌یه.
دەقى رونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان و چاپەمەنییەکان
بابەت / وەڵامی پەرلەمانتار بەڕێز "هەورامان گەچێنەیی"
لە ڕێکەوتی ( ٢٤/ ١٠/ ٢٠٢١ ) به‌ڕێز ( هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی ) پەرلەمانتاری کوردستان له گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه به‌وه دەکات كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (دخ)، ڕۆژی دوایی، دادپه‌روه‌ری، حوكم له ئیسلام، و سوێند خواردن)یان لابردوه له پڕۆگرامەکانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ ئەمەش تەنها کتێبی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەنموونە دەهێنێتەوە، ئێمە لێرەدا به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م: بەڕێز پەرلەمانتار هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان باشتر وابوو كه ڕێگا و ڕێكاره‌كانی كاری په‌رله‌مانتاری بگرتایه‌ته به‌ر لەوەی بکەوتایەتە هەڵەوە ،کە بریتیین لە:
-ناردنی نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
-بانگێشتكردنی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ پەرلەمانی کوردستان / لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی پرسیار و وەڵام و ڕوونکردنەوەی پێویست.
- ئەندامانی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانتاری دەتوانن سەردانی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بکەن بە مەبەستی بەدواداچوون و ئەرکی چاودێری.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ یه‌كێك له‌م كارانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه بەتەلەفۆن پرسیاری لەسەر لابردنی (کۆی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی) کردوە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن و وەڵامدراوەتەوە کە ئەو بابەتە هیچ بنەمای نییە . و په‌له‌ی كردوه له وروژاندنی هەستی گشتیی له‌سه‌ر بابه‌تێك كه هیچ بنه‌مای نییه، وه‌ك له خاڵی دووه‌م بە ووردی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه.
دووه‌م: پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی جێگای بایه‌خی وه‌زاره‌تمانه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌ڕێز مامۆستا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی باسیان ده‌كات له پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بوونیان هه‌یه، چونكه به‌ڕێزیان لێیان ورد نه‌بۆته‌وه و مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی هه‌یه، بۆیه به‌م شێویه باسی كردووه، بفەرموون بە داتا و دۆکیۆمێنت دەیخەینەڕوو:
1- سه‌باره‌ت به (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ ) له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له وانه‌ی شه‌شه‌م له لاپه‌ڕه 18، له پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی له وانه‌ی چوارده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 43، باس كراون، واتا له دوو پۆلی خوێندن كه پۆلی یه‌كه‌م و شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تین.
باشتر بوو بەڕێزیان هەر ١٢ کتیبەکەی پەروەردەی ئیسلامی بخوێنیتەەوە بیزانیایە کەئەو بابەتانەی بەریزیان باسی لێدەکات هەمووی بونی هەیە لە کتیبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە شێوەی زانستی و دروست رێکخراون. ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە داواکارین لەم بابەتانە یاری به هه‌ست و سۆزی موسڵمانان نه‌كرێت به بێ بنه‌ما .
وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی
٢٤ ی ١٠ ی ٢٠٢١