گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەیامێكی نوێ لە عەلی حەمە ساڵحەوە بۆ شاسوار عەبدولواحید

2021.10.24 - 16:33
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێكی نوێ لە عەلی حەمە ساڵحەوە بۆ شاسوار عەبدولواحید

ناس كورد-

 

عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان داوا لە شاسوار عەبدولواحید دەکات بەناوى کۆمپانیاکەیەوە داواکارى پێشکەش بکات بۆ هاوردەکردنى بەنزین و دەڵێت ئەو دژى "چەواشەکارییە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە لەوەڵامی پۆستێكی میدیای نزیك لە نەوەی نوێ كە بەناڕاستەوخۆ تۆمەتباریانكردووە بەوەی پەرلەمانتاری دەسەڵاتە لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "من پەرلەمانتاری دەسەڵات بام ئیمزای پرساندنی سەرۆکی حکومەتم نەدەکرد؟ وەک خەڵکی واستەم دەکرد بۆ بینیان!".

 

دەشڵێت "ئەگەر سەر بە دەسەڵات بام زیاتر لە ٥٠٠ دۆنم زەویم لە باشترین شوێنی سلێمانی بێ بەرامبەر پێدەدرا! ٧٠ ملیار دینار قەرزاری حکومەت و ٢٠ ملیۆن دۆلار قەرزاری ئیدارەی گشتی یەکێتی دەبووم! دەمتوانی پارەی کارەبا نەدەم و دوو ملیار دینار قەرزار بم! زیاتر لە ١٠٠ دۆسیەم لەدادگا لەسەر بێت! پارەی سەدان ھاوڵاتی ھەژار بخۆم و بێمنەت بم! ئەم یاریەش کۆتایی دێ..من بەدوای چارەسەری ڕیشەیم".

 

"فەرموو جورئەت بکەن بەناوی کۆمپانیاکەتان داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ھێنانی ١٠ ملیۆن لیتر بەنزین.. نەک حیزب بڵێ: با ھەموو کەس دوو مادەی کیمیاوی داخڵ بکات! ئەمە داواکاری ھێنانە! چۆن دژی زوڵم و تاڵانی پارتی و یەکێتیم، دژی چەواشەکاری و یاریکردنم بە ھەست و سۆزی خەڵک. زۆر شتی دیکە ماوە بۆ وتن"، عەلى حەمەساڵح واینوسیوە.

 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رۆژى شەممە "تەحەدا" ى حکومەتى کرد کە ئەگەر رێگەى پێبدەن 10 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە بکات، بەنرخى 475 دینار بۆ هەر لیترێک دەیفرۆشێت، لەکاتێکدا نرخى بەنزین لەهەرێم ئێستا لەدۆلارێک نزیکبووەتەوە.

 

دواى ئەو داوایە، عەلى حەمەساڵح رایگەیاند حکومەت رەزامەندیداوە شاسوار عەبدولواحید ئەو بڕە بەنزینە هاوردە بکات، ئەمڕۆش نەوەى نوێ ڕایگەیاند، بە نوسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی کردووە "کە فەرمی ڕێبدەن بەنزین و سوتەمەنی بێتە هەرێم بەبێ ئەوەی هیچ باج و سەرانە و پارەیان لێ بسەندرێت بۆ کۆمپانیا حیزبییەکان و ڕێبدەن نرخی سوتەمەنی و بەنزین دابەزێت." 

 

مژدە محمود، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان نوسراوەکانی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند، "ئەگەر دەسەڵات و پەرلەمانتارانی سەر بە دەسەڵات راست دەکەن ئەوا فەرموو بە نوسراوی فەرمی وەڵامی نەوەی نوێ بدەنەوە و رێبدەن هەموو کۆمپانیاکان بێ هیچ باج و سەرانە سەندنێک سوتەمەنی بهێننە هەرێم."  

 

دەشڵێت "چاوەڕێی وەڵامین بە نوسراوی فەرمی، نەک بە بڵاوکردنەوەی درۆی میدیایی و پۆستی فەیسبوکی پەرلەمانتارانی سەر بە دەسەڵات."