گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو لایەن دژن و كۆمەڵێك پشتیوانن

لیستی ناوی پشتیوانان و نەیارانی مانەوەی كازمی ئاشكرا كرا

2021.10.24 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
لیستی ناوی پشتیوانان و نەیارانی مانەوەی كازمی ئاشكرا كرا

ناس كورد-
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەكی چاپی لەندەن ئاشكرای دەكات، لە ناو شیعەكان عەممار حەكیم و حەیدەر عەبادی و لە كورد بارزانی و لە سوننە حەلبوسی پشتیوانی مانەوەی كازمی دەكەن لە سەرۆكایەتی وەزیران و لەلایەن مەرجەعیەتی نەجەفیشەوە قبوڵ كراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلعەرەب كە "ناس كورد" بینیویەتی (24ی تشرینی یەكەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو كە لەپاش هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم، مستەفا كازمی زۆر بەهێوری و متمانە بەخۆبوون مامەڵە دەكات و چانسی درێژكردنەوەی ویلایەتە 15 مانگییەكەشی هەیە.

 

بەگوێرەی راپۆرتەكە، نەیارانی مانەوەی كازمی بە پلەی یەكەم تا ئێستا نوری مالیكی و هێزە چەكدارەكانی شیعەن (هاوپەیمانی فەتح)، یەكەمیان لەبەر مەرامی تایبەت و دووەم پێیانوایە ئەو هۆكاربووە بۆ شكستیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و دابەزینی كورسییەكانیان لە 47 ـوە بۆ 17 كورسی.

 

لەبەرامبەر نەیارانی كازمیدا لیستێك ناوی پشتیوانی مانەوەی كازمی ئاماژەیان پێكراوە كە جگە لە مەرجەعییەتی نەجەف، بریتین لە عەممار حەكیم و عەبادی و بارزانی و حەلبوسی و سەدرە وەك بژاردەی كۆتایی ئەگەر ڕەوتەكەی پێی نەكرا پۆستەكە وەرگرێت بۆ خۆی.

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی ناو راپۆرتەكە لایەنە شیعەكان كۆمەڵێك ناویان دزە پێكردووە بۆ ڕكابەریكردن لەسەر سەرۆكایەتی وەزیران كە بریتین لە "نوري المالكي، أسعد العيداني، محمد شياع السوداني، عدنان الزرفي، حسن الكعبي، جعفر الصدر ونصار الربيعي" بەڵام لەناو هەموویان كازمی ڕەزامەندییەكی بەرایی و گشتی هەیە بەو پێیەی سەرۆك وەزیرانی دەستبەكارە و لەسەر هیچ لە لایەنە ڕكابەرەكانیش بەزەقی ئەژمار نییە و بژاردەی سازانە، ئەمە جگە لەو دەستكەوتانەی لە 15 رابردوودا بەدەستیهێناوە.