ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی گەنجە تەمەن 18 ساڵەکەی چەمچەماڵی ڕاگەیاند و بکوژەکە دەڵێت، پێشتر کێشەی لەگەڵ کوژراوەکەدا هەبووە بۆیە کوشتویەتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی چەمچەماڵ (یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "شەوی 20 لەسە ر 21غ تشرینی یەکەمی 2021 تۆمەتبارێک بەناوی (ب ، ج ، ع ) کەسێک بەچەکی دەمانچە لەنزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵ بەناوی (هێمن عادل) دەکوژێت و هەڵدێت."
زیاتر بخوێنەرەوە: وردەکاریی کوشتنی هێمنی تەمەن 18 ساڵ بە دەستی هاوڕێکەی
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاش ئاگادارکردنی هێزەکانمان لەم ڕووداوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە، تۆمەتباری هەڵهاتوو خۆی ڕادەستی (بنکەی ئاسایشی سەنگاو ) ی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان کرد، ئەو چەکەشی تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە دەستی بەسەردا گیرا."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بەتاوەنەکەیدا ناو وتی، " پێشتر کێشەمن هەبووە لەگەڵ کوژراوەکەدا."
ئەوەش هاتووە، "تۆمەتبارەکە دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵە و لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (مشکیبان)ی ناحیەی قادرکەرەمە، کوژراوەکەش دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵ بووەو لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (قایتەوەن ) ی ناحیەی قادرکەرەمە."
ئاماژە بەوەشکراوە، "کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە کە مۆبایلی کوژراوەکەی پێبووە."