ناس کورد-
بە گوێرەى پرۆژەیەکى پێشنیازکراو لە ئوسترالیا، داواکراوە هەر کەسێک لەکاتی پەڕینەوەى لە شەقامەکاندا مۆبایل بەکاربهێنێت 200 دۆلار سزا بدرێت.
.
ئەنجومەنی پیادەڕەوی ئوسترالیا، پێشنیازی کردووە و خوازیارە، بریارێک جێبەجێبکرێت بەسەر ئەو کەسانەی لەکاتی پەڕینەوە بە شەقامەکاندا مۆبایل بەکاردێنن، کەبڕى سزاکەشیان بە 200 دۆلار دیاریکردووە.
.
هاڕۆڵد سکۆربی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە، ئەوان دەیانەوێت لەڕێگەی ئەو سزایەوە هاوڵاتییانی پیادەڕەو لە مەترسی دووربخەنەوە، ئەو پارەیەش بۆ خزمەتگوزاری شەقامەکان تەرخاندەکەنەوە.
.
پێشنیازەکە هاوڵاتییانی ئوسترالیای کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیان وایە بڕیارێکی باشە و کاریگەری دەبێت، بەشێکی دیکەیان بڕیارەکە بە خراپ دەزانن.
https://videos.dailymail.co.uk/preview/mol/2019/07/03/5330513536123714642/636x382_MP4_5330513536123714642.mp4
.
.