گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

سلێمانی؛ لەبارەی گرانبوونی غازی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.10.24 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ لەبارەی گرانبوونی غازی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی چاودێری وردی كارگه‌كانی غازی ماڵان له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌، رێگه‌ نه‌درا نرخی غازی ماڵان به‌رزببێته‌وه‌ و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌باره‌ی نرخ و بڕه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ وه‌رزی زستان نابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا به‌روار محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی غاز له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كاری چاكسازییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر بڕی به‌رهه‌مهێنانی غازی شل (LPG) كه‌مبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ی كه‌ ده‌هێنرێته‌ سلێمانی به‌شی پێداویستییه‌كان ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می غاز بۆ هاسوڵاتیان و هیچ نانه‌واخانه‌ و چێشتخانه‌یه‌ك دروست نه‌بووه‌." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ سلێمانی (23) كارگه‌ی غاز هه‌یه‌ و به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی‌ سه‌رجه‌میان پابه‌ند كراون ئه‌و بڕه‌ غازه‌ی هه‌یانه‌ به یه‌كسانی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كاندا دابه‌شی بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش نرخی بتڵێك غاز به‌ (8)هه‌زار و (500) دینار زیاتر بفرۆشێت رێكاری یاسایی توندی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌بۆیه‌ رێگه‌ نه‌دراوه‌ كێشه‌ی بڕ و نرخی غازی ماڵان له‌ سلێمانی دروست ببێت." 

 

له‌باره‌ی وه‌رزی زستان و زۆربوونی خواست له‌سه‌ر غازی ماڵان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی غاز له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرایكردووە، "له‌ ئێستادا خواستی رۆژانه‌ نزیكه‌ی (10) هه‌زار بتڵ غازه‌، پێشبینی ده‌كرێت له‌ وه‌رزی سه‌رمادا ئه‌و خواسته‌ زیاتر بێت، به‌ڵام له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر كۆتایی دێت و بڕی به‌رهه‌م به‌ته‌واوی زیاد ده‌كات و پاڵاوگه‌ی بازیانیش به‌رهه‌مهێنانی زیاد ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕ و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی له‌ زستاندا نابێت."