ناس کورد-
هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب لەبارەی پۆشینی جلوبەرگی گولـلەنەبڕ لە کۆنسێرتەکەی بەغدا هاتەدەنگ و دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک ئەوە ڕاست نییە و پێویستی بەوە نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەلیسا هاتە بەغدای پایتەختی عێراق و کۆنسێرتێکی ئەنجامدا، دواتر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەندێک وێنەی کۆنسێرتەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ناوبراو جلوبەرگی گولـلە نەبڕی لەبەرکردووە.
لەوبارەیەوە ئەلیسا لە تویتێکدا (یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک ئەو قسانە ڕاست نین و من جلوبەرگی درع و گولـلە نەبڕم نەپۆشیوە و ئەو قسە پووچانە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "من لە بەغدا لەنێو ئەو کەسانی خۆشیان دەوێم و خۆشمدەوێن لەنێو خێزانی خۆمدا بووم و پێویستم بە قەڵغانی پاراستن نەبووە."
ئەلیسا جەختیشیکردووەتەوە، ئەو لەلایەن تیمێکی ئەمنییەوە وەک هەر وڵاتێکی دیکە پارێزراوە و هیواش دەخوازێت باسی ئەو بابەتە نەکرێت، چونکە دوورە لە ڕاستییەوە.