گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەقەی خۆشی شاییەکی کرد بە شین ’’برای زاوا کوژرا’’

2021.10.23 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
تەقەی خۆشی شاییەکی کرد بە شین ’’برای زاوا کوژرا’’

ناس کورد- 

لەقەزای کوفەی سەربە پارێزگای نەجەف ئاهەنگ و شاییەک بوو بە پرسە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی تەقەی خۆشییەوە برای زاوا کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەجەف (شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە قەزای کوفەی سەربە پارێزگای نەجەف دوای ئەوەی تەقەی هەڕەمەکی کراوە گولـلەیەک بەر برای زاوا کەوتووە و گیانی لەدەستداوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە." 

 

ئەگەرچی بەگوێرەی یاسا تەقەکردن لەکاتی بۆنە و ئاهەنگ و خۆشییەکاندا قەدەغەیە، بەڵام هێشتاش ئەو دیاردەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەردەوامە.