گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتی هەرێم لەبارەی لێبڕین لە مووچەی ئەم مانگە بڕیاری دا

2021.10.23 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەی لێبڕین لە مووچەی ئەم مانگە بڕیاری دا

ناس کورد- 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە وادەی خۆیدا و بەبێ لێبڕین دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021) بە میدیاکانی نزیک لە پارتی ڕاگەیاند، "لە 25ی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین و بەتەواوی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەکرێت." 

 

وتیشی، "سبەینێ دووشەممە وەزارەتی دارایی وردەکاری و خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە." 

 

وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەبێت حکومەتی فیدڕاڵی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم بنێرێت." 

 

جەختیشیکردەوە، "ئەولەویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانە لە وادەی خۆیدا." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە ئاشکرا کرا