گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاریی کوشتنی گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لەلایەن مام و ئامۆزایەکییەوە

2021.10.23 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی کوشتنی گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لەلایەن مام و ئامۆزایەکییەوە

ناس کورد- 

لە گوندێکی سەربە شاری کەرکوک گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا و تائێستاش هیچ کەس لەسەر دەستگیرنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە  (شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی وت، "بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی قازانبڵاخی سەربە ناحیەی لەیلان لە پارێزگای کەرکوک گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ کوژرا." 

 

وتیشی، گەنجەکە لەلایەن ئامۆزایەکی و مامییەوە کوژراوە و دواتریش، کەسوکاری کوژراوەکە ئاگریان لە ماڵی بکوژەکە بەرداوە. 

 

ڕوونیشیکردەوە، ڕووداوەکە لەسەر کێشەی مەروماڵات و زەوی بووە و پێشتریش کێشە لەنێوانیاندا هەبووە، بەڵام بەردەوامیی کێشەکە ئەو ڕووداوەی لێکەوتووەوە

 

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو دوو کەسەی تۆمەتبارن بە کوشتنی گەنجەکە هەڵهاتوون و تائێستا دەستگیرنەکراون.