گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

2021.10.23 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

ناس کورد-

موقتەدا سەدری ڕێبەری رەوتی سەدر ستایشی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات لەبارەی هەڵبژاردنەكان و دەڵێت، "متمانەكردن بە ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكان بەخێرو خۆشی دەگەڕێتەوە بۆ گەلی عێراق لە داهاتوودا".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە "تویتەر" كە "ناس كورد" بینیویەتی (23ی تشرینی یەكەمی 2021) دەڵێت، پشتیوانی ئەنجومەنی ئاسایش لە ئەنجامەكان هیوابەخشە بۆ ملكچەكردنی ئەوانەی دەڵێن تەزویر كراوە تا قایل ببن.

 

هەروەها باس لەوەش دەكات، نەنگییە هەندێ لایەن بەهۆی بەدگومانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان وڵات پەلكێش بكەن بۆ بشێوی و بێسەروبەری و ئەمەش وێنەی خۆیان زیاتر دەشێوێنێت.


سەدر جەخت لەوەش دەكاتەوە ناكرێت گوشار لە حكومەت و كۆمسیۆن و دادگا بكرێت و دەبێت ڕێگەیان پێ بدرێت بەهێوری كاری خۆیان بكەن.

 

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پیرۆزبایی لە عێراقییەکان کرد "بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەمی 2021" و ڕایگەیاند، "ھەڵبژاردنەکەی عێراق لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی تر باشتر بووە".

 

زیاتر بخوێنەوە: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: ھەڵبژاردنەکەی عێراق لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی تر باشتر بووە