گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: ھەڵبژاردنەکەی عێراق لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی تر باشتر بووە

2021.10.23 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: ھەڵبژاردنەکەی عێراق لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی تر باشتر بووە

ناس کورد-

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پیرۆزبایی لە عێراقییەکان کرد "بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەمی 2021" و ڕایگەیاند، "ھەڵبژاردنەکەی عێراق لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی تر باشتر بووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقەوە دەڵێت، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی عێراق دەکەن بەبۆنەی ھەڵبژاردنەکەی ئەمدواییەوە.

 

دەشڵێت، "پێشوازی لەو ڕاپۆرتە بەراییانە دەکەین کە باس لەوە دەکەن ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچووەو جیاواز بووە لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی تر، بەو چاکسازییە ھونەرییە گرنگانەی تێیدا کراوە."


جەختی کردووەتەوە "ھەر ناکۆکییەک لەبارەی ھەڵبژاردنەوە دروست ببێ، دەبێت بەشێوەی ئاشتیانەو لەڕێگەی یاسای کارپێکراوەوە چارەسەر بکرێت."


ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕوونیشیکردووەتەوە "دوای پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن، چاومان لە پێکھێنانی ئاشتیانە حکومەتێکی گشتگیرە کە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی عێراق و داواکارییەکانی بۆ فەراھەمکردنی دیموکراتییەک بکات."

 

"پاڵپشتی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق رادەگەیەنین بۆ پابەندییەکانی بە سەربەخۆیی و سەروەری و یەکێتی خاکی عێراقەوە" و هاوکات "پاڵپشتی ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ بەدیھێنانی چاکسازی و ھاندانی بۆ دیالۆگی سیاسی گشتگیر."