گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عیراق ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازی لە کۆنگرەی ئۆپیک

2019.03.12 - 10:56
عیراق ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازی لە کۆنگرەی ئۆپیک

 

ناس کورد-

عیراق لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ پێشوازی لە کۆنگرەی ئۆپیک لە ساڵی داهاتوودا بە بۆنەی تێپەڕبوونی 60 ساڵ بەسەر ئەندامبوونی لەو ڕێکخراوە.

 

جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ پرسی وزە، وەزیری نەوتی عیراق ثامر غەزبان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە دەستی ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند: "لە ساڵی داهاتوودا بە بۆنەی تێپەڕینی 60 ساڵ ئەندامێتی لە ڕێکخراوی ئۆپیک، عیراق میوانداری کۆنگرەی ئەو ڕێکخراوە دەکات و لە ئامادەکاریداین بۆی".

 

وەزیری نەوتی عیراق ئاشکراشیکردووە بۆ یەکەمجار عیراق بوە بە ئەندامی لیژنەی وەزاری بۆ چاودێریکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕێکخراوی ئۆپیک، کە لە نیسانی ڕابردوودا کۆنگرە دەبەستێت.

 

وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە: "عیراق و وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک پابەندن بەو ڕێژە بەرهەمهێنانەی نەوت کە بۆیان دیاریکراوە، بۆ ئەوەی داڕمانی نرخی نەوت دووبارە ڕونەداتەوە".

 

ئۆپیک ڕێکخراوێکی جیهانییە و 11 وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت ئەندامن تێیدا، لە سێبتەمبەری ساڵی 1960 لە بەغدادی پایتەختی عیراق دامەزراوە، بارەگای سەرەکیشی دەکەوێتە ڤییەنای پایتەختی نەمسا.