گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی نوێ

هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی خۆیان ناکوتن؛ هەموو 16 مانگێک توشی کۆرۆنا دەبن

2021.10.23 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی خۆیان ناکوتن؛ هەموو 16 مانگێک توشی کۆرۆنا دەبن

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆ هەمیشە بەرگریی لەش پەیدا ناکەن و لەوانەیە هەموو 16 مانگێک جارێک توشی ڤایرۆسەکە ببنەوە ئەگەر خۆیان بە ڤاکسینەکان نەکوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەکە کە توێژەرانی زانکۆی ییڵ و زانکۆ نۆرس کارۆلینا لە ئەمریکا ئەنجامیان داوە و لە گۆڤاری بەناوبانگی پزیشکیی "لانسێت" بڵاوکراوە و "ناس کورد" بینیویەتی (23ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "ئەو کەسانەی خۆیان بە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا نەکوتاوە دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەن هەموو 16 بۆ 17 مانگێک جارێک توشی ڤایرۆسەکە ببن."

 

بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسەکە نوێیە و توێژینەوەکانیش لەبارەیەوە لە سەرەتادان، پرسیارگەلێکی زۆر لەبارەى بەرگریی لەش دەکرێت دوای توشبوون، بەڵام توێژینەوەکە بە لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسە هاوشێوەکان وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە.

 

توێژەرەوان بە سەرۆکایەتی جێفری تاونسند، پرۆفیسۆری ئاماری زیندەوەرزانی لە زانکۆی ییڵ، پشکنینیان بۆ بەرگریی ڤایرۆسەکە کردووە لەو کەسانەدا کە خۆیان بە ڤاکسین نەکوتاوە، گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی کە چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە بەرگریی هەمیشەیی دژی ڤایرۆسەکە دروست ناکات لە لەشی مرۆڤدا.

 

توێژینەوەکە داتا و زانیاریی شەش ڤایرۆسی هاوشێوەی کۆرۆنای بەکارهێناوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1948.

 

بە بەکارهێنانی ئەو داتا و زانیارییانە، توێژەرەوان توانییان بگەنە ئەو پێشبینییەی کە ئەوانەی خۆیان نەکوتاوە هەموو 16 مانگ جارێک دەکرێت توشی کۆرۆنا ببن.


تاونسند لە ڕاگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیی زانکۆکەدا دەڵێت، "لەوانەیە ڤایرۆسەکە دوای سێ مانگ یان کەمتریش بگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەش بە ڤاکسینەکان بکوترێن کە چاکبوونەتەوە، چونکە توشبوون بەرگرییەکی زۆر کەم دروست دەکات دژی ڤایرۆسەکە."