گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بە لێبڕین دەبێت یاخود نا

میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە ئاشکرا کرا

2021.10.22 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕەتیدەکاتەوە مووچەی ئەم مانگە بە لێبڕینەوە بدرێت و دەڵێت، مووچە لە وادەی خۆیدا و بەتەواوی دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دەنگۆی دەستپێکردنەوەی لێبڕینی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە و مووچەی ئەم مانگەش بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت." 

 

جەختیشیکردەوە، "لیستی مووچەی وەزارەت و فەرمانگەکان بەبێ لێبڕین و بەتەواوی ئاڕاستەی گەنجینەکان کراوە و هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لە وادەی خۆیدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت." 

 

چەند جارێک بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ڕایەنگەیاندووە، تاوەکو بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی 200 ملیارەکە ئەوا مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت. 

 

پێشتر فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاندبوو، تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2022 ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.