ناس کورد-
لیژنەی سوتەمەنیی قائیمقامییەتی هەڵەبجە هاووڵاتیان دڵنیادەکەتەوە لەوەی کێشەی غاز لە ئارادا نییە و دەڵێت، هەر بریکارێک نرخی غازی بەرزکردەوە ئاگاداریان بکەنەوە تاوەکو ڕێکاری یاسایی لە دژ بگرنەبەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
وەک لیژنەی سوتەمەنی هەوڵەکانمان لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان چڕکردوەتەوە بۆ جێگیرکردنی نرخی غازی ماڵان وبەردەوام بەدواداچون دەکەین لەپێدانی غازی پێویست بەبریکارەکان بەڵام لەلایەن هەندێ لەبریکارەکان هەوڵی قۆرخکردنی غاز دەدرێت و وەدەنگۆی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە بۆ نیگەرانکردنی هاوڵاتیان.
داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین غازی لەلای هەربریکارێک گۆڕیوەو ئەگەر بۆماوەی سێ ڕۆژ بریکارەکە وەڵامی بەنەبونی غاز یاوەتەوە لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلی لیژنەی سوتەمەنی و مەسینجەری پەیجی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە ئاگادارمان بکەنەوە بۆ گرتنەبەری ئیجرائاتی توند بەرامبەر بەبریکارەکە.
وەسەرجەم هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە کەکێشەی غاز لەئارادانیەو وەک پێویست غاز دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە