گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نوێترین هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لاهور جەنگی ئاشکرا دەکرێت

2021.10.22 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لاهور جەنگی ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

سۆشیاڵ میدیای نزیک لە ماڵی تاڵەبانی ڕایگەیاند، ماوەی دوو هەفتەیە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی لە هەوڵدان بۆ کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، بەڵام بافڵ تاڵەبانی ئامادەنییە کۆببێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆشیاڵ میدیای نزیک لە ماڵی تاڵەبانی (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) بڵاویکردەوە، "لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو ژمارەیەک لە سەركردەکانی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تاکو بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی پێکەوە دابنیشن‌ و گفتوگۆ بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام بەپێی سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی، تەواوی هەوڵەکانی ئەو سەركردانەی یەكێتی بێ‌ ئەنجام بوون بەهۆی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی بەهیچ شێوەیەک ئامادەنیە دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ئەنجام بدات و ڕایگەیاندووە، " ئەو قسەی کۆتایی دەربارەی لاهور شێخ جەنگی کردووە و ئەو بابەتە لای ئەو بەتەواوی داخراوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سەرەڕای بێ‌ ئەنجامی هەوڵەكانی ڕابردوو،  بەڵام هێشتا چەند سەركردەیەكی یەكێتی لەهەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی بافڵ تاڵەبانی ڕازی بکەن بەدانیشتن‌ و گفتوگۆ کردن لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی." 

 

وردەکاریی دەستگیرکردنی ئەفسەرێک لە گەرمیان لەسەر پۆستێکی فەیسبوک