گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو ڕوونکردنەوە دەدات

2021.10.22 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەسەر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی حکومی بۆ کەسێکی ناسراو لە سۆشیاڵ میدیا ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، ئاگادار نەبوون و شۆفێرێک بەبێ ئاگاداری ئەوان ئەو کارەی کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارتی گواستنەوە و گەیاندن و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایانگەیاند، "ئاگاداری هاوولاتیانی بەريز دەکەین کە یەکیک لە ئۆتۆمۆبیلەکان کە تابلۆی وەزارەتمان (وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن) لە سەرە بە هەلسوکەوتێکی کەسی و بەبێ ئاگاداری ئیدارەی فرۆکەخانە لەلایەن یەکێک لە شۆفێران لە پێناو ئەنجامدانی کاری شەخصی بەکار هێنراوە بە دەر لە یاسا و رێنمایی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتى گواستنەوه و گەیاندن و بەریوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانە بە پێ یاسا بەدواداچوون و لیکۆلینەوە لەم بابەتەکە دەکەن و ریکارە یاساییەکان دەگرنەبەر بەرامبەر ئەم هەلسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچونەی فەرمانبەری سەرپیچی کار." 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ پێشوازی لە کەسێکی "ڤاینەر" کە لە سۆشیاڵ میدیا ناسراوە، ڕەخنەی توندی لەنێو هاووڵاتیاندا لێکەوتووەتەوە.