کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پارێزەری خۆبەخشی کەیسی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەى شیلادزێ ڕاگەیاند، دوێنێ دادگای دێرەلوکی سەر بە پارێزگهی دهۆک، بەپێی بڕگەی 10 لە ماددەی 11ی یاسای خۆپیشاندان، دادگایی ئەو 15 کەسەی کرد کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکە کردبوو. . خەتاب زاخۆیی، پارێزەری خۆبەخشی کەیسەکە بە ناس کوردی وت، "له دانیشتنهكهدا پێنج پارێزەر وەک پارێزەری خۆبهخشی تۆمهتباران ئامادەبوون و پاش وەرگرتنی وتەی کۆتایی لەو کەسانە، دادوەر بڕیاریدا هەریەکەیان بە بڕی 100 هەزار دینار سزا بدرێن، لهگهڵ ئهوهشدا بۆ هەر ڕۆژێکی زیندانیکردنیان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، هەریهكهیان سێ هەزار دینار لە سزاکەیان کەم کرایەوە." . دوای ئەوەى ڕۆژی 23ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، لە ناحیەی دێرەلوک لە دهڤهری بادینان چوار هاوڵاتی مەدەنی بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەهیدبوون، ڕۆژی 26ی هەمان مانگ، خەڵکی شارۆچکەى شێلادزێ خۆپیشاندانیان کرد و هەڵیانکوتایەسەر بنكه سەربازییەکانی تورکیا له سنورهکە و سوتاندیان، هەر لەو خۆپیشاندانەشدا دوو کەس شەهید بوون، دواتر نزیکەى 60 خۆپیشاندەر و چالاکی بەشدار لە خۆپیشاندانەکە دەستگیرکران و ڕووبەڕوی دادگایان کرانەوە.