گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’شۆک’’ ئەکتەرێکی بەناوبانگ لەکاتی وێنەگرتنی فیلمێکدا وێنەگرەکەی کوشت

2021.10.22 - 12:42
App store icon Play store icon Play store icon
’’شۆک’’ ئەکتەرێکی بەناوبانگ لەکاتی وێنەگرتنی فیلمێکدا وێنەگرەکەی کوشت

ناس کورد- 

لە ڕووداوێکی تراژیدیدا و لەکاتی بەرهەمهێنان فیلمێکدا، ئەکتەری ئەمەریکی ئیلیک باڵدوین بە هەڵە بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلمەکەی کوشت و دەرهێنەرەکەشی بریندارکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی "ئەسۆشەیتد پرێس" (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) لە میانەی تۆمارکردنی گرتەی فیلمێکدا کە چەک و تەقەکردنی تێدابووە، ئیلیک باڵدوین، ئەستێرەی سینەمای ئەمەریکی بە هەڵە هالینا هاچێن، بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلمەکەی کوشتووە، هەروەها دەرهێنەرەکەش برینداربووە. 

 

تۆمارکردنی ئەو گرتەیەی فیلمەکە لە نیو مەکسیکۆ بووە و پۆلیسی ولایەتەکە ڕووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێت، بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلمەکە ژنێک بووە کە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.  

 

وتەبێژی ئەکتەرە ئەمەریکییەکە ڕایگەیاندووە، لە گرتەکەدا بە دەمانچەیەکی تایبەتی وێنەگرتن کراوە، بەڵام دەبوو گولـلەی تێدا نەبووایە. 

me_ga.php?id=4667

me_ga.php?id=4668

Prop gun misfired by Alec Baldwin kills crew member on film set in New  Mexico-Entertainment News , Firstpost