ناس كورد_
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی وەدەرنانی باڵیۆزێکی بە رەگەز ئەمەریکایی و هەروەها باڵیۆزەکانی تری رۆژئاوای کرد پاش ئەوەی ڕاگەیەندنێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە بۆ پشتیوانیكردن لە رێبەرێکی بەندکراوی کۆمەڵگای مەدەنی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عوسمان کافاڵا بەشەردۆست و چالاک لە دایکبووی پاریس کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بە بێ هیچ بڕیارێكی حوكم، 10 باڵیۆزی بیانی هێنایە سەر خەت و لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا دەڵێن درێژە دان بە بەندکردنی کافاڵا تەموموژ دەخاتە سەر تورکیا.
کافالا رووبەرووی چەندین تۆمەتی جۆراوجۆری پەیوەندیدار بە خۆپێشاندانەکانی دژی حکومەتی ساڵی ٢٠١٣ و هەروەها هەوڵی سەرنەکەوتووی کودتا لە ٢٠١٦ كراوەتەوە.
لە لێدوانەکەیان دا، ئەمەریکا، ئەڵمانیا، کەنەدا، دانیماڕک، فێنلاند، فەرەنسا، هوڵەندا، نیوزیلەند، نەرویج و سوید داوای چارەسەری ڕەوا و خێرای کەسی کافاڵایان کرد، بەڵام ئەردۆغان بەهەڕەشەی دەركردنیان وەڵامی دانەوە و ڕایگەیاند بە وەزیری دەرەوەی وتووە "چی تر ناتوانین ڕێگە بەخۆمان بدەین لە وڵاتدا پێشوازییان لێ بكەین".