گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەم جارەیان وەك پێشوو نییە

لەبارەی هەڕەشەكانی توركیا یەپەگە هۆشدارییەك دەدات

2021.10.22 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی هەڕەشەكانی توركیا یەپەگە هۆشدارییەك دەدات

ناس كورد_

نوری مەحموود وتەبێژی یەپەگە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەڵێت "ئەم هێرشە وەکوو هێرشەکانی پێشوو نییە و ئێمە بۆ بە ئامانج گەیشتنی پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە هەموو توانای خۆمان بۆ بەرگری لە خۆمان و نیشتمانمان دەخەینە گەڕ".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەحمود لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی تشرینی یەكەمی 2021) دەڵێت:  لە حاڵێکدا کە ئێمە بەدوای شەڕ لە گەڵ داعشین، سەرۆک کۆماری تورکیا بەدوای بیانووی بێهۆ بۆ هێرش کردنە. ئەوان دەیانەوێ دەستکەوتەکانی ئێمە لە ناوچەكە لەناو ببەن.

 

مەحموود وێڕای ئاماژە بەوەی کە گەر ئەم شەڕە ڕوو بدات، تیرۆریزمی داعش دیسانەوە سەر هەڵدەداتەوە، داکۆکی کرد: ئەم شەڕە وەکوو شەڕەکانی پێشوو نییە. ئەم جارە ئێمە بە هەموو توانامەنەوە بەرگری دەکەین. مەبەستی تورکیا ڕووخاندنی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی ڕۆژئاوایە.

 

هەروەها دەڵێت: ئێمە لە قەیرانی سووریا، داعشمان لە ناو برد. بە یارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی ئایدۆلۆژیای داعش بەرەنگاریمان کرد. ئێمە هەروەها هەوڵی زۆرمان دا کێشەکانی ئۆردوگای ئەلهۆل چارەسەر بکەین.