ناس كورد_
پاش بەشداریكردنی سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری براوەی نەوەی نوێ لە دیداری پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە شاری نەجەف شاندێكی لیستی "امتداد" كە نوێنەری خۆپیشاندەرانی ناسریەن لە سلێمانی دیالۆگیان لەگەڵ نەوەی نوێ دەستپێكرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلا ئەلڕكابی سەرۆكی لیستی "امتداد" پاش دیداری شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی، لە بڵاوكراوەیەكی كورتدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی تشرینی یەكەمی 2021) دەڵێت لەبارەی زۆر شتەوە بە دوورو درێژی و لەچەند دانیشتندا قسەیان كردووە "گفتوگۆكانیش بنیاتنەربوون".
سەردانی لیستی "امتداد" بۆلای نەوەی نوێ كە هەریەك 9 كورسییان لە پەرلەمانی داهاتوو مسۆگەر كردووە، پاش ئەوە دێ چەند رۆژی رابردوو سروە عەبدولواحید بەشداری لە دیداری كۆمەڵێك پەرلەمانتاری سەربەخۆدا كرد لە شاری نەجەف كە لەهەوڵی دروستكردنی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆندان بۆ نوێنەرانی خۆپیشاندان و هێزە نوێیەكان كە باس لەوە دەكرێت ئەگەری هەیە بگەنە دەوروبەری 40 كورسی لەكۆی 329.
دوێنێ هوشیار زێباری سەرۆكی لیژنەی دانوستانی پارتی باسی لەوەكرد پەیوەندییان لەگەڵ نەوەی نوێ هەیە و دیالۆگیان لەگەڵ كردوون، بەڵام دواتر سەرچاوەكانی جووڵانەوەكە باسیان لەوەكرد ئەوان ناچنە گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و یەكێتی و بە ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە.