گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.. ناس کورد بەرنامەى کاری کۆبوونەوەکە ئاشکرادەکات

2019.07.04 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.. ناس کورد بەرنامەى کاری کۆبوونەوەکە ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژی شەممە، 6ی تەموزی 2019، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی هەمواری یاسایی ئەنجومەنى پارێزگاکان دەکات. لە ڕاگەیەنراوێکدا کە سەرۆکى پەرلەمان بۆ گشت پەرلەمانتارانى ناردووە "بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شەممە." زانا مەلا خالید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى پارتی بە ناس کوردی وت، "لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان." زانا مەلا خالید وتیشی، "کۆبوونەوەکە تەنها بۆ ئەو مەبەستەیە و هیچ تەوەرێکى تر تاوتوێ ناکرێت."