ناس كورد_
مشعان جبوری پەرلەمانتاری براوەی هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند هێزە شیعەكانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەرەوەی لیستەكەی سەدر هەوڵیان داوە متمانە بە فایەق زێدانی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری بكەن خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكایەتی وەزیران بەڵام ناوبراو پۆزشی هێناوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مشعان جبوری كە هاوپەیمانییەكەی (عەزم) نزیكە لە هێزە شیعەكانەوە، لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی تشرینی یەكەمی 2021) ئەوەی ئاشكرا كردووە، هێزە ڕكابەرەكانی موقتەدا سەدر "چوارچێوەی هەماهەنگی" بانگهێشتی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەرییان كردووە بۆ پرسیار دەربارەی هەندێ تەوەرە و بابەت، هەر لەوێشدا پێشنیاریان بۆكردووە كاندیدی ئەوان بێت بۆ سەرۆكایەتی وەزیران.
بەگوتەی جبوری زێدان وتوویەتی "سوپاسی ئەو متمانەیەتان دەكەم بەڵام من ئەم داوایە ڕەت دەكەمەوە".
فایەق زێدان سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە پێكهاتەی شیعەیە و یەكێكە لەو كەسایەتییانەی گریمان دەكرێت لەلایەن بەرەی دەرەوەی موقتەدا سەدرەوە كاندید بكرێت بۆ سەرۆكایەتی وەزیران و نزیكایەتی لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی شیعەش هەیە.
چوارچێوەی هەماهەنگی سەرجەم هێزە شیعە براوەكانی هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت جگە لە موقتەدا سەدر كە براوەی یەكەمە و 73 كورسی بەدەستھێناوە.