گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژنێک ’’هەوێکەی’’ بەدەست خنکاند

2021.10.21 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک ’’هەوێکەی’’ بەدەست خنکاند

ناس کورد- 

لەشاری بەقعوبەی سەر بە پارێزگای دیالە ژنێک هەوێکەی (هاوسەری دووەمی هاوسەرەکەی) بەدەست خنکاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نیهاد مەهداوی، وتەبێژی پۆلیسی دیالە (پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە باشوری شاری بەعقوبە ژنێک بەدەست هەوێکەی خۆی، واتە هاوسەری دووەمی هاوسەرەکەی خنکاندووە و کوشتویەتی." 

 

وتەبێژی پۆلیسی دیالە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا ئەنجامدەری تاوانەکە نادیار بوو، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە لێکۆڵینەوە دەرکەوت ژنی یەکەمی پیاوەکە تاوانەکەی ئەنجامداوە و ژنی دووەمی هاوسەرەکەی کوشتووە. 

 

بەوتەی مەهداوی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ژنەکە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.