گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ پلەی گەرمی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت

2021.10.21 - 21:54
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ پلەی گەرمی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت

ناس کورد- 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی شارەزایەکی کەشناسی ئەمشەو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەو و دەگەنە 5 پلەی سیلیزی، هەربۆیە لە هەندێک ناوچەی هەرێم هاووڵاتیان زۆپایان هەڵکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمشەو یەکێک دەبێت لەشەوە ساردەکان بەتایبەت لەسنوری ناوچە شاخاوییەکاندا تایبەتریش لە سنوری شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانیدا وەک ناوچەکانی سنوری قەزای پێنجوێن و و چوارتا و ماوەت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ نێوان 7 تا 5 پلەی سیلیزی لە ئەنجامی کاریگەری بایەکی بەھێز و ساردی وشکەوە کە ئێستا چالاکی ھەیە لە زۆرێکی ناوچەکانی سلێمانی و دەڤەری راپەریندا." 

 

ئەمشەوی شیلادزێ: 

me_ga.php?id=4665