گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاریی کوشتنی هێمنی تەمەن 18 ساڵ بە دەستی هاوڕێکەی

2021.10.21 - 21:33
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی کوشتنی هێمنی تەمەن 18 ساڵ بە دەستی هاوڕێکەی

ناس کورد- 

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای چەمچەماڵ گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە و بەوتەی کەسوکارەکەشی هاوڕێیەکی خۆی بە گولـلەیەک کوشتوویەتی و لەئێستادا دەستگیرکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن عادل، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵی دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ و خوێندکاریی ئامادەیی بوو، شەوی ڕابردوو (چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021) لە نزیک پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل لە قەزاکە بە کوژراوی دۆزرایەوە. 

 

کەسێکی نزیکی هێمن کە قسەی بۆ "ناس کورد" کرد ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێمن لە ماڵەوە بە دایکی وتووە دەچێتە دەرەوە و چووە بۆ لای هاوڕێیەکی لەوێ دوو هاوڕێی دیکەی بە ماتۆڕێك هاتوون و بۆ لای و لەگەڵ ئەواندا ڕۆشتووە. 

 

وتیشی، "ئەو دوو هاوڕێیەی بە ماتۆڕ بردوویانەتە نزیک پێشگانگەکانی ئۆتۆمبێل لە قەزای چەمچەماڵ و لەوێ یەکێکیان گولـلەیەکی ناوە بە سەرییەوە و هێمنی کوشتووە." 

 

لەگەڵ درەنگبوونی کاتدا گومان لای کەسوکاری هێمن دروست دەبێت و دەکەونە تەلەفۆن کردن بۆی، بەڵام ئەو پێش ئەوەی لەگەڵ ئەو دوو کەسەدا بڕوات مۆبایلەکەی لای هاوڕێکەی دیکەی جێدەهێڵێت، هەربۆیە هاوڕێکەی وەڵامی تەلەفۆنەکەی دەداتەوە. 

 

ناس کورد زانیویەتی هەر لە پاش ڕووداوەکە، بکوژەکە دەچێتە ئاسایشی قەزاکە و لەوێ خۆی ڕادەست دەکات و دەڵێت کە کەسێکی کوشتووە، دواتریش لە کاتژمێر 12:00ی شەو کەسوکارەکەی تەرمەکەی دەدۆزنەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت. 

 

ئەو کەسە نزیکەی هێمن عادل باسی لەوەکرد، تاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتنی کوڕەکەیان لەلایەن ئەو کەسەوە نازانن، چونکە هێمن کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە، هەربۆیە چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسن.