گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نرخ و وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەنرا

2021.10.21 - 19:02
App store icon Play store icon Play store icon
نرخ و وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەنرا

 ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دابەشکردنی نەوت لە قەزای پێنجوێنەوە دەست پێدەکات و نرخی بەرمیلێک نەوت بەرامبەر 55 هەزار دینار دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی (پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "پاش دابین کردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بریارە رۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەم پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن دەست پێبکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "رۆژانی دواتریش لەتەوێڵە و بیارە و خورماڵ و شارباژێڕ و ماوەت و قەڵادزێ درێژەی دەبێت و نرخی بەرمیلێک نەوت 55 هەزار دینار دەبێت."