ناس کورد-
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەمساڵدا توشی گرفت نەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی (پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە، كوتانی ناچاری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەمساڵدا توشی گرفت نەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێویستە پەروەردەی گشتیی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ناچار بكەن، تا خۆیان بكوتن كە ئەوە تاكە چارەسەرە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پێشتر ئەگەر هاووڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبوایە دەبوو ، ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچوو، ئێستا بەس تەنها لەسەر بڕیاردانی هاووڵاتی وەستاوە ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك كاتژمێری پێویست دەبێت."