ناس کورد-
حكومهتی ههرێمی كوردستان دوو بڕیارى بۆ قەرهبووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێم لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران گشتاندنێکى بۆ گشت وەزارەت و لایەنە نهبهستراوهكان بە وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ناردووە کە تێیدا دوو بڕیار لە بەرژەوەندى و قەرهبووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان دەرکراوە:
یەکەم: قەرەبووکردنەوەى ماوەى کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆ بە هەژمارکردنى بەهێزى زاڵ (القوة القاهرة) بۆ ئەو پڕۆژانەى کە پابەندنەبوونى جێبەجێکردنیان کەوتووەتە ئەو ماوەیە.
دووەم: پێدانى دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنى خاڵى (یەکەم)ـى سەرەوە بە وەزارەتەکان و لایەنەکانى نەبەستراو بە وەزارەت، بە پشتبەستن بە بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا.